به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ى ڕابردوودا له دادگه‌ى ناوچه‌ى دیلۆک بڕیاری سزاى زیندانی کردنى ٧ ساڵ و نیو بۆ په‌رله‌مانتار گولسه‌ر یه‌ڵدرم ههڵوهشێنرابوویهوه به‌ڵام له چواره‌مین دانیشتنى دادگاى سزا قورسه‌کانى مێردین که ڕۆژی شه‌ممه 9ی شوباتی 2019 به‌ڕێوه چوو، هه‌مان سزا به سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هه‌ده‌په‌دا سه‌پێنرایه‌وه.
پارێزه‌ر گوڵستان دوران هۆکارى به‌ندکردنى یڵدرمى به سیاسى ناو بردوووه و وتوویه‌تى: "یڵدرم زیاتر له ٢ ساڵه زیندانی كراوه، ئه‌مه به گوێره‌ی پێوانه‌كان نییه و به‌هۆی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه چه‌ندین جار دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا حكوومه‌تی توركیای مه‌حكووم كردوووه له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه چاوه‌ڕوانین دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیارێک بدات".
ناوبراو گوتیشی: ماوه‌ى دوو ساڵه گولسه‌ر یه‌ڵدرم له زینداندایه و له ئێستادا بارى ته‌ندروستى تێکچوووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه له ساتى گواستنه‌وه‌ى بۆ دانیشتنه‌که‌ى دادگا ئاماده نه‌بوو به ئۆتۆمبێلى ئه‌منى بگواسترێته‌وه بۆ هۆڵى دانیشتنه‌کانى دادگا.
دواى وته‌ى پارێزه‌رانى یڵدرم له به‌رده‌م دادگاى سزاى قورسه‌کانى مێردین، دواجار دادگا هه‌مان سزاى به‌ندکردنى ٧ ساڵ و نیوى به سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هه‌ده‌په سه‌پانده‌وه و بڕیاری دا له‌زینداندا بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment