به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میساق حامدی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه: هه‌ندێک نیشانه هه‌ن که باس له چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی کاندیدی وه‌زاره‌تخانه ئه‌منییه‌کان به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌کات و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌م کێشه‌یه له ڕێگای هاوپه‌یمانێتییه‌کانی چاکسازی و بنیاتنانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که فالح فه‌یاز کاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ته‌نها ئاسته‌نگی به‌رده‌م ته‌واوکردنی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقه و گوتیشی: سه‌رکرده‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌کانی چاکسازی و بنیاتنانه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت کۆ ده‌بنه‌وه.
میساق حامدی جه‌ختی کرده‌وه که له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه له‌سه‌ر دیاری کردنی به‌ربژێری نوێ بۆ وه‌زاره‌تخانه‌کانی به‌رگری و ناوخۆی وڵات ڕێکده‌که‌ون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment