بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک گۆماری تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە بەروپێش چوونی تورکیا لە بواری دروست کردنی چەک و کەرەستەی سەربازیی نوێ و ڕایگەیاند ئەمریکا ئەو چەکانەی کە بە ئێمەی نەدابوو بۆ یەپەگە-ی دەنارد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كاتێكدا وڵاتانی رۆژئاوا چه‌ک به توركیا نافرۆشن به‌ڵام له داعش و ئه‌لقاعیده‌وه بگره تا په‌كه‌كه و ئه‌لشه‌باب هه‌موو ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه ئه‌و چه‌كانه‌یان به‌ده‌سته‌وه كه وڵاتانی رۆژئاوا به‌رهه‌م هاتوون، گوتی: "ئه‌وانه‌ی چه‌ک ده‌ده‌نه رێكخراوه تیرۆریستییه هه‌ره خوێنڕێژه‌كانی جیهان، كه باس دێته سه‌ر توركیا (بۆ چه‌ک پێفرۆشتن) شتی وا ده‌كه‌نه به‌هانه كه به خه‌یاڵی كه‌سدا نایه‌ت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشه‌وه گوتی: "لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا سەرکەوتنی گەورەمان لەبەرامبەر سەرجەم رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەدەستهێناوە کە گیانی هاووڵاتییانمانیان کردووەتە ئامانج، هەوڵی دابەشکردنی وڵاتەکەمانیان داوە، لەسەروو هەمووشیانەوە، داعش و پەکەکە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانه خواست كه له به‌هۆی داڕووخانی باڵەخانەکەی ناوچەی کارتاڵی شاری ئیستانبوڵ بریندار بوون و گوتی: "داوای شیفا بۆ ئەو خوشک و برایانەم دەکەم کە لەژێر داروپەردووەکان هاتوونەتە دەرەوە. بە ناوی خۆم و گەلەکەمەوە سوپاسی سەرجەم هاوڕێ وەزیرەکانم، نوێنەری دامەزراوەکان و بەتایبەت کارمەندەکان دەکەم کە لە ئێستادا هەموو هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ.
سەرچاوە: تایم تورک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment