بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق لە راگەیێنراوێكدا باسی لەوە كردووە: "بە بڕیای ئەنجوومەنی وەزیران باجی گومرگەكان لەسەرجەم خاڵە سنوورییەكان یەكدەخرێت و یەكخستنی پێناسی گومرگی لە دەروازە سنوورییەكان لە هەرێمی كوردستان وەک پەروێزخان، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی جێبەجێ دەكرێت".
بەبڕیاری دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق خاڵە گومرگییەكانی فایدە لە نێوان دهۆك و مووسڵ، شێراوە و لەیلان لە باكوور و رۆژهەڵاتی كەركووک هەڵگیران.
دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق بەپێویستی دەزانێت، سەرجەم دەروازە سنوورییەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە پابەندی بڕیارەكان بن و پێویستیشە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان لە پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان پابەندبن بەجێبەجێ كردنی رێككەوتنەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتان لەبارەی لێخۆشبوونی گومرگی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment