به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌وهه‌ر ڕه‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ڕاپه‌ڕینی هه‌رێمی کوردستان به SNNی گوت: عێراق ڕه‌زامه‌ندی پیشان داوه له‌سه‌ر به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كه و نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردوووه به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان تا ئێستا ئێران وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه و گوێبیستی ئه‌وه‌ش بووین كه سه‌رۆک كۆماری عیراق ڕایگهیاندوووه له‌م ماوه‌یه‌دا ڕێگا ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌رزی كێلێیهوه به پاسپۆرت هاتوچۆ بكرێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێكی فه‌رمی نییه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕی زیاتر له یه‌ک ملیار دیناری بۆ ته‌واوكردنی پێداویستییه‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌و مه‌رزه ته‌رخان کردوووه به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی دابوو له‌سه‌ر خه‌رج كردنی بڕی 745 ملیۆن دینار بۆ پێداویستییه‌كانی مه‌رزی كێلێ له‌وانه ئاماده‌كردنی شوێنی مه‌رزه‌كه و سیاجكردن و دروست كردنی ده‌روازه و دیواری ڕاگر، گۆڕه‌پان، گواستنه‌وه‌ی كابینه‌كان و دروست كردنی موشته‌مه‌لات به‌ڵام به شێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه بۆ كۆمپانیایێک ده‌رچوو به بڕی (547) ملیار دینار كه هه‌فته‌ی ڕابردوو شوێنه‌كه ڕاده‌ستی كۆمپانیای جێبه‌جێكار كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ڕاپه‌ڕینی هه‌رێمی کوردستان وتیشی: "بڕی 450 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه بۆ گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ مه‌رزه‌كه و ماوه‌ی (180) ڕۆژی كاركردن واته شه‌ش مانگ ته‌رخان كراوه بۆ جێبه‌جێ كردنی هه‌ر دوو پڕۆژه‌كه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment