ئامانجمان ڕەسمی کردنی زمانی کوردییە لە تورکیا

بەشی تورکیا- شەرەف خان جزیری وتەبێژی ناوەندی زمانی کوردی لە تورکیا ڕایگەیاند: ئەو ئامانجەی ناوەندی زمانی کوردی پێوشوێنگیری دەکان بە فەرمی کردنی زمانی کوردی لە تورکیایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەرەف خان جزیری وتەبێژی ناوەندی زمانی کوردی لە تورکیا، کە چەند مانگ بەرلە ئێستا لە لایەن 9 حزبی سیاسیی کوردی تورکیاوە لەوان پارتی دیموکراتیکی گەلان دامەزرا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە هەوڵەکانی ئەم ناوەندە و وتی: بە ئامانجی ڕەسمی کردنی زمانی کوردی لە تورکیا و دامەزراندنی ڕێکخراوەی زمانی کوردی لەم وڵاتە هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە.

ناوبراو درێژەی دا کاتێک کە بەرپرسیارێتی کەسێک پرسی زمان بێت ئەمە بارێکی قورسە لەسەر شانی و کاتی زۆری پێویستە، ئەگەرچی ڕێگاکە سەخت بێت ئێمە دەگەینە ئامانجەکەمان، تەنها ڕێگایێک بێت بەسە ئەگەرچی دوور و درێژ بێت ئێمە بێبڕانەوە و ماندوویی نەناسانە درێژەی پێدەدەین.

شەرەف خان جزیری وتەبێژی ناوەندی زمانی کوردی لە تورکیا وتیشی: کورد ئەمڕۆ بە زمانی بێگانە خەریکی ڕاهێنانە. ئەگەری زمانی تورکی زمانی فەرمییە بەڵام بۆ زاڕۆی کورد زمانێکی بێگانەیە، کوردەکان دەیانهەوێت بە زمانی دایکیی خۆیان پەرەوردە بن. ئەمە مافی سروشتی و کۆمەڵایەتیی هەر مرۆڤێکە لە کۆمەڵگاکەیدا. ئێمە دەبێت بەربەستەکان هەڵبگرین و زمانی کوردی لە کن زمانی تورکی لە پارێزگا کوردنشینەکاندا وەکوو زمانی فەرمی بناسێنین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51725

Your Comment

You are replying to: .
captcha