وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: ده‌بێ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌ هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مریکا و تورکیا ئه‌نجام بدرێت

به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتیک له‌سه‌ر ته‌وه‌ری قه‌یرانی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش سه‌ردانی ئه‌مریکای کردوووه‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ واشنتۆندا گوتی: ئه‌مریکا و تورکیا له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا هاوکارییان هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتیک له‌سه‌ر ته‌وه‌ری قه‌یرانی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش سه‌ردانی ئه‌مریکای کردوووه‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا و تورکیا پێکه‌وه‌ هاوکارییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا و ئه‌و نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌ی که‌ تورکیا له‌ سووریا هه‌یه‌تی. به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌پێناو کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا هێزێکی هاوبه‌ش له‌ نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ڕێکخراوه‌. ده‌بێت پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له‌ سووریا و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا به ‌شێوه‌یێكی سیسته‌ماتیک و به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ وه‌ستاندنی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای ناجێگیربوونی دۆخی که‌شوهه‌وا له‌ مه‌نبه‌ج هه‌مدیسان خێراتربوونی پڕۆسه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ده‌بینین. هێشتاکه‌ یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبه‌جدایه‌ و ده‌بێ ئه‌و گرووپه‌ له‌ مه‌نبه‌ج بچێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌مریکا زانراو یان نه‌زانراو کوردی سووریا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ به‌ یه‌کسان ده‌زانێت که‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا گوتیشی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ ناوچه‌ی ئه‌من دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی په‌رژین له‌گه‌ڵ تیرۆریستانه‌ تورکیا دژ به‌و ناوچه‌یه‌یه‌. ئێمه‌ پشتیوانی له‌ ناوچه‌یێکی ئه‌من ده‌که‌ین که‌ نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌به‌رچاو بگرێت. دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سووریا ئایدیا و پێشنیاری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیایه‌ به‌ڵام باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا دژ به‌و پڕۆژه‌یه‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51717

Your Comment

You are replying to: .
captcha