کوردی سووریا داوا لە ئەمریکا دەکەن لە سووریا ناوچەی ئارام پێکبهێنێت

بەشی جیهان- میدیاکانی ئەمریکا و ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاشکرای دەکەن کە شاندی کوردی سووریا لە سەردانەکەیاندا بۆ واشنتن داوایان لە بەرپرسانی ئەمریکی کردووە لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا ناوچەی دژەفڕین پێکبهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ لە گوتاری ساڵانەیدا باسی لە هەڵویستی ناوخۆیی و دەرەکیی حکوومەتەکەی کرد و وتی سەرەڕای هەموو گوشارەکان 2000 هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنەوە.

بەڵام ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات کە ماوەی 10 ڕۆژە لە ئەمریکایە هەوڵی ڕازی کردنی ترەمپ دەدات بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە سووریا، داوایێکی سەرەکیی دیکەی کوردەکان سووریا لە ئەمریکا پێکهێنانی ناوچەی دژەفڕین لە باکووری سووریایە تاکوو ڕێگری بکرێت لە هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر کوردەکان.

ڕیک سکات پەرلەمانتاری ئەمریکی کە لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد دیداری کردووە دەڵێت داواکارییێکی شاندی کورد لە کۆبوونەوەکانماندا پێکهێنانی ناوچەی دژە فڕین بووە.

بەڵام جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیراندا وتی ئەوەی ئەمریکا لە سووریا ئەنجامی دەدات پێکهێنانی ناوچەی دژەفڕین نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51703

Your Comment

You are replying to: .
captcha