به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به كابینه‌ی ئێستای حكوومه‌تی عێراق كرد و گوتی: "هۆكاری متمانهنهدان و ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێک بۆ وه‌زاره‌تی داد، نه‌بوونی متمانه‌یه له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كاندا و هه‌ر كاندیدێک داده‌نرێت لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ده‌ڵێت ئه‌وه بێلایه‌ن نییه و سه‌ر به فڵانه لایه‌نه".
ناوبراو ئاشكراشی كرد: "متمانهنهدان به‌و چوار وه‌زیره‌ی حكوومه‌ت گرفت و ئاسته‌نگی بۆ به‌رده‌م كاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق دروست كردوووه چوونكه ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن".
به‌شیر حه‌داد بۆ چاره‌سه‌ری پرسی وه‌زاره‌تی دادیش ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه: "بۆ نێوانگیری له نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێم ده‌كه‌م".
ناوبراو ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: "تاكه ناوی كاندیدی پێكهاته‌ی كورد بۆ وه‌زاره‌تی داد تا ئێستا (حاكم ئه‌ركان)ه كه له حكوومه‌ته‌وه ناوه‌كه هاتوووه، له به‌ر ئه‌وه پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاندیده یا كاندیدێكی دیكه ڕێكبكه‌ون".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بۆچوونی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانیش بۆ ڕێكنه‌كه‌وتنی كورد سه‌باره‌ت به كاندیدێكی كورد وتی: "لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان موراعاتی لایه‌نی كوردی ده‌كه‌ن و ده‌نگ به كاندیدێک ناده‌ن ڕێكکه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌بێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment