بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژە بە دیار نەکردنی کاندید لەلایەن هەدەپە-وە دەکات بۆ ژمارەیێک لە بازنەکان و دەڵێت: هیچ هاوکارییێکمان لەگەڵ هەدەپە نییە و ئێمە خوازیاری دەنگی هاووڵاتییانی کوردی تورکیاین، ئیئتیلافەکەی ئێمە پشتگیری لەهەموو لایەنە دیموکراسی خوازەکان دەکات. واتا ئێمە دژی ڕەژیمی تاکەکەسین. ئەمڕۆ تورکیا لە ژێر مەترسیی ڕەژیمی تاکەکەسیدایە.
ناوبراو درێژی دا ئێستا تورکیا بووەتە دوو پارچەوە لایەنێک کە خوازیاری دیموکارسین و لایەنێک کە پشتگیری لە ڕەژیمی تاکەکەسی دەکات. دوو جەمسەری جیاواز لە وڵاتدا هەیە. ڕەژیمی دیکتاتۆری و دیموکراسی خوازەکان. لەم نێوانەدا ئەوانەی کە پشتگیری دیموکراسی دەکەن دەبێت هاوڕێ و هاوکاری یەکتر بن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment