بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی كانتۆنە کوردەكانی سووریا لە سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیەی لەلایەن كوردەوە سەبارەت بە ئایندەی سووریا ئاراستەی ڕووسیا كراوە، هێزەكانی سووریای دیموكرات تێكەڵی سوپای ئەو وڵاتە دەكرێت و جوگرافیای ڕۆژئاواش بەدەست كوردەوە دەبێت، هەروەها دەبێت زمانی كوردی دووەم زمانی فەرمی بێت لە سووریا و دەستووری نوێی وڵاتەكەش بنووسرێتەوە و مافی سەرجەم پێكهاتەكان لەبەرچاو بگیرێت.
ناوبراو وتیشی: ڕووسیا چەند خاڵێكی بۆ پڕۆژەكە زیاد كردووە، بەجۆرێک دەبێ سووریا دان بەوەدا بنێت كە نەتەوەی كورد نەتەوەیێكی سەرەكییە لەو وڵاتەدا.
سەبارەت بەئەگەری سەرخستنی پڕۆژەكەش، فەتحوڵا حسێنی رایگەیاند: دەبێت دانیشتن لەگەڵ حكوومەتی سووریا بكرێت، كە تا ئێستا هیچ وادەیێكی بۆ دیاری نەكراوە، بەڵام حكوومەتی ڕووسیا بەڵێنی بۆ داواكارییەكانی كورد دووپات كردۆتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment