کوردپرێس:
نووسینگەی ڕاگەیاندی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2019 گەیشتۆتە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق واژۆ کرا.
به‌رهه‌م ساڵح له‌میانی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی وڵات‌دا، ڕایگەیاند، پرۆژەکە پێویستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق و ده‌ست­كردن به قۆناغی بونیادن و ئاوه‌دان­كردنه‌وه لە هەگبەدایە.
هاوكات، بەرهەم ساڵح ئەوەی خستە ڕوو، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له گشت قۆناغه‌كاندا به‌رز دەنرخێنین له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه و پێداچوونه‌وه و گفتوگۆكردن له باره‌یه‌وه.
Your Comment