کوردپرێس:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4-2-2019 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یێک له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێم و كۆنسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی، بریكارى میری ئێزدیان، بابا شێخ، جڤاتى رووحانی و ژماره‌یێکی زۆری كه‌سایه‌تى و خه‌ڵكی ئێزدی، له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، پێشوازی له ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییانی كوردستان و جیهان كرا كه رۆژی 28-1-2019 له ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردبوو.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتارێکی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "هه‌رچه‌ند میر ته‌حسین به‌گ ماڵئاوایی كرد، به‌ڵام كار و خه‌باتى بۆ كوردستان و خزمه‌تی بۆ ئایینی ئێزدی ده‌بێته هۆكاری ئەوەی ناوی میر هه‌رده‌م له مێژووی ئێزدییان و گه‌لی كوردستاندا به زیندوویی بمێنێته‌وه كه خاوه‌نی تۆڕێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندییەکان بوو و به‌شداریی شۆڕشی كوردستانیشی كرد، بۆیه رووبه‌ڕووی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و نه‌فیكردن و ده‌ربه‌ده‌ری بووەته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر بەو هۆیه‌وه سەدان و هەزاران گەنجی ئێزدی بەهۆی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بەهێزیانەوە بەشدارییان لە شۆڕشی کوردستاندا کردووە و لەبەر ئازایەتی و قارەمانییان ئێستاش وەک ئەفسانە لەلایەن خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە هاوسەنگەرەکانیانەوە باس دەکرێن".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی له تاوانه‌كانی داعش دژی كوردستان و جیهان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئێزدییەکان كرد و رایگه‌یاند: "تاوانەکانی داعش بەرامبەر ئێزدییان زۆر سیستەماتیک بوون و دڕندانەترین و وەحشیانەترین تاوان و جینۆسایدیان بەرامبەر ئێزدیانی شنگال ئەنجام دا كه لە ژیانی ئێستای مرۆڤایەتیدا جێگەی نابێتەوە، بۆیه گەلی کوردستان ئه‌م کارەساتە لەبیر ناکەن و هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی رفێندراوەکانی دیکە، لەکاتی هێرشەکەدا 6417 کەس رفێنران کە 3548 کچ و ژن بوون و تاوەکو ئێستا 3342 کەسیان رزگار کراون و 3075 کەسیان ماون".
نێچیرڤان بارزانی داوای لە خەڵکی ئەو ناوچانە کرد کە داعش تیایدا باڵادەست بووە، یارمەتیی حكوومه‌تی هه‌رێم بده‌ن بۆ رزگارکردنی ئەوانه‌ی كه ماون و رایگەیاند: "بڕیارم داوە رزگاركردنی هەموو ئەە رفێندراوانە هەرە لەپێشترین ئەرکەکانی ده‌بێت و ئەو نووسینگه‌یه‌ی بۆ ئەو مەبەستەش دامناوە تاوەکوو رزگارکردنی هەموو رفێندراوان، له كاره‌كانی بەردەوام دەبێت".
*لە تەلەڤزیۆنی ڕووداو وەرگیراوە
Your Comment