ژمارەیێک لە دەستگیرکراوانی هێرشی سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە هەرێم ئازاد کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: بە هۆی خۆپیشاندانەكانی شێلادزێوە 25 كەس دەستگیركراون و لەوانەش حەوتیان بە كەفالەت ئازاد كراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک و ژمارەیێک پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و تیمێكی پارێزەری خۆبەخش سەردانی ئاسایش و پۆلیسی دهۆكیان كرد بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی خۆپیشاندان و گردبوونەوەكانی ناحیەی شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک دەستگیر كراون.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا كە لە دهۆک بۆی رێكخرابوو رایگەیاند: "سەرجەم ئەو كەسانەی لەسەر هەوڵدان بۆ ئەنجام دانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی بۆردوومانەكانی توركیا و شەهید كردنی هاوڵاتیانی مەدەنی دەستگیر كرابوون، ژمارەیان 25 كەس بووە، رۆژی یەكشەممە حەوت كەسیان بە كەفالەت ئازاد كراون و 18 كەسیان ماون و رەوانەی گرتووخانەی چاكسازیی گەورانی دهۆک كراون".

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند: ئەو مادەیەی كە بۆ دەستگیركراوەكان دیاری كراوە بەپێی یاسای خۆپیشاندان نییە، بەڵكوو بەپێی مادەی 156ی یاسای سزادانی عێراقی دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە، لەكاتێكدا ئەو مادەیە لە بەغداش كاری پێناكرێت.

رۆژی 26ی كانوونی دووەم لە دژی بەردەوامیی بۆردوومانەكانی توركیا خۆپیشاندانێک لە شێلادزێ بەڕێوەچوو، لە ئەنجامی رووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە توركیەكان ژمارەیێک خۆپیشاندەر گیانیان سپارد و مارەیێکیش برینداربوون و دواتر هەڵمەتێكی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران بەڕێوەچوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51636

Your Comment

You are replying to: .
captcha