ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی سێ چه‌کداری داعشی ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان دوو ئه‌میر و چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیر ده‌که‌ن ‌و له‌ ڕاگه‌یێندراوێكیشدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن که‌ چه‌كداره‌کان له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سلێمانی ده‌ستگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ده‌ستگیر کردنی دوو ئه‌میر و چه‌کدارێکی داعش ڕاگه‌یاند و گوتی: ته‌مه‌نی دووان له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان 35 ساڵه‌ ‌و ئه‌وی دیکه‌شیان 43 ساڵه‌ و یه‌كێک له‌وان به‌ ناسنامه‌ی ساخته‌وه‌ هاتوووه‌ته‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان که‌ ناسنامه‌کانیان بریتییه‌ له‌؛

1- (ا ص م) له‌دایکبووی 1984 پله‌ی (أمیر مضافه‌) بوووه‌ و به‌ ناسنامه‌ى ساخته‌وه‌ هاتبوووه‌ هه‌رێمى کوردستان.

2- (م ا خ ع) له‌دایکبووی 1976 پله‌ی(أمیر مضافه‌ الامراء) بوووه‌.

3- (ش ز خ) له‌دایکبووی 1984.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی ئاسایشی گه‌رمیاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا له‌ سنووری ناوچه‌كانی حه‌ویجه‌ و حه‌مرین و مووسڵ "چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجام داوه‌ و له‌ ناو داعشیشدا به‌رپرسیارێتییان هه‌بوووه‌."

وه‌ک له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه:‌ "دوای تێكشكانی داعش له‌و ناوچانه‌ی كه‌ تێیدا بوون، داعشه‌کان به‌ شێوه‌ی نهێنی هاتوونه‌ته‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان و له‌ ناوچه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و گوندی سه‌یده‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و سلێمانی نیشته‌جێ بوون. یه‌كێک له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانیش به‌ هاوكاریی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر كراوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌ستگیراوه‌كان "له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیدا ناوه‌ و به‌شداریی چه‌ندین شه‌ڕ و دانانی بۆمبیان كردوووه‌ و دوووانیشیان له‌ كاتی شه‌ڕدا بریندار بوون".

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51633

Your Comment

You are replying to: .
captcha