ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق کۆتایی بە شەڕی سووریا دێنێت

بەشی جیهان- گۆڤاری سیاسی مەک گیل-ی کەنادا دەنووسێت بە ئەگەری زۆرەوە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی ڕێکدەکەون و ئەوەش ڕێگاخۆشکەرە بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکردە کوردەکانی سووریا پاش ئەوەی کە ڕاگەیێندرا کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنەوە، ڕێگای دانووستانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و هاوپەیمانەکەی واتا ڕووسیا گرتەبەر.

گۆڤاری سیاسی مەک گیل لە لێکدانەوەیێکدا ستراتێژیی ئاشتیخوازانە لە نێوان کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا بە باشترین بژادرە وەسف دەکات.

بەگوێرەی نووسراوەی گۆڤاری مەک گیل، ئەمریکا نایەوێت تاهەتایە بەرگری لە کوردەکانی سووریا بکات هەمبەر تورکیا و کوردانی سووریاش هێزی بەرگریی پێویستیان بۆ شەڕ لەگەڵ سوپای بەهێزی تورکیا نییە و دەبێت چارەسەرێک بدۆزنەوە.

گۆڤارەکە دەنووسێت بە ئەگەری زۆرەوە پاش کشانەی ئەمریکا، کوردەکانی سووریا باشترین بژاردە هەڵدەبژێرن کە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندییە.

گۆڤاری سیاسی مەک گیل جەخت دەکاتەوە کە کاتی کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریایە و ئاشتی لە نێوان کورد و حکوومەتی ناوندیی سووریا هەنگاوێکی گرینگە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە. ئێستا کە ئەمریکا خەریکی کشانەوەیە لە سووریا دەرفەتێکی باشە بۆ بەشار ئەسەد و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە ڕێکبکەون و بەو ڕێککەوتنە کۆتای بەشەڕ و ئامادەبوونی سەربازیی بیانی لە وڵاتەکەیان بێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51632

Your Comment

You are replying to: .
captcha