ڕێگە نادەین خاكی عێراق بۆ دەستدرێژی كردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێندرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی ڕۆژی یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق دەهێڵێتەوە بۆ چاودێری کردنی ئێران، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند ڕێگە نادەن خاكی عێراق بۆ دەستدرێژی كردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە كە پەرلەمانی عێراق ڕێكەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئەمریكا هەڵدەوەشێنێتەوە، بەمەش كۆتایی دێنن بە هەبوونی هێزەكانی ئەمریكا و راوێژكاران و راهێنەرانی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق.

كەعبی لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی گوت كە لێدوانەكەی ئەمڕۆی ترەمپ سنووربەزاندنێكی ئاشكرای تێدا بوو بەرانبەر سەروەری خاكی عێراق و پێشێل كردنی دەستووری عێراق بوو، بە تایبەتی كە لە دەستووردا دووپات كراوەتە ڕێگە نادرێ خاكی عێراق بۆ هێرش كردنە سەر وڵاتانی تر بەكار بهێندرێت.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی گوت كە ئەمە دووەم جارە ترەمپ سەروەری عێراق پێشێل دەكات. مەبەستی لە سەردانە رانەگەیێندراوەكەی چەند مانگی رابردووی ترەمپە بۆ بنكە سەربازییەكەی وڵاتەكەی لە پارێزگای ئەنبار، كە هەندێک لایەن بە پێشێل كردنی سەروەریی عێراقی لێكدانەوەیان بۆ كردبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 51622

Your Comment

You are replying to: .
captcha