بە بۆنەی دیدارەکەی لەگەڵ شاندی دانووستاندنکاری ئوپۆزسیۆنی سووریا ڕەخنە لە بارزانی دەگیرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ شاندی دەستەی دانوساندنكاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا دیداریان کرد و ئەو دیدارەش ڕەخنەی نوێنەری کانتۆنەکانی کوردستانی سووریای لێکەوتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەممە 2ـی 2ـی 2019 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندی دەستەی دانوساندنكاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریای كرد كە پێكهاتبوو لە د. نەسر حەریری سەرۆكی دەستە و ئەندامانی دەستەی دانوساندنكاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی هەڵوێستەكانی مەسعوود بارزانیان كرد لە پاڵپشتی‌كردن و پەرۆشی بۆ بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی خەڵكی سووریا لە شەڕ و قەیرانە قووڵەكانی ساڵانی ڕابردوو و، وێڕای جەخت كردنەوە لە پێگە و كاریگەریی مەسعوود بارزانی لە چارەسەركردنی كێشەكان، داوایان كرد بارزانی ڕۆڵی هەبێت لە سەرخستنی ئەو هەوڵانەی كە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا و ئاییندەی كورد لە سووریا لە ئارادان.

لەبارەی ئەو سەردانەوە، فەتحوڵڵا حوسێنی نوێنەری كانتۆنەكانی ڕۆژئاوا لە هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "هاتنی ئەو وەفدەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ هەرێم و كۆبونەوەیان لەگەڵ مەسعود بارزانی، بەدڵنیاییەوە پەیوەندییەكانی كوردو ئۆپۆزسیۆنی سووریا تێكدەدات".

ناوبراو وتیشی:"هەرچەندە وەفدەكە لە ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی عەرەبی و چەند كوردێكیش لەئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا لەخۆدەگرێت، بەڵام بەتایبەت سەرۆكی وەفدەكە تاوانباری گەورەیە بەرامبەر بەكورد".

ئەوەشی ڕوون كردەوە، "چوونكە پشتگیریی توركیای كردووە لە بەرامبەر داگیركارییەكانی بۆ سەر كورد و بەردەوام دژایەتیی كوردی كردووە، ئەمەش پەیوەندییەكانی كورد و ئۆپۆزسیۆنی سووریا تێكدەدات".

حوسێنی تەئكیدی كردەوە، "لە كۆبونەوەی نێوان ئەو وەفدە و مەسعوود بارزانیدا، باسی هەر شتێك بكرێت، بەدڵنیاییەوە دژی پرسی كوردە لە كوردستانی سووریا، بۆیە هاتنی ئەو وەفدە ناڕەزایی زۆری لای خەڵك دروست كردووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51579

Your Comment

You are replying to: .
captcha