لە ئێران 191 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 191 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 134 هەزار و 798 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 30ی ڕێبەندانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 12 هەزار و 58 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 925 هەزار و 485 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 191 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 134 هەزار و 798 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 458 هەزار و 629 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5156

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha