ھاتۆچۆکردن لە مەرزی سەیرانبەندی بانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 15 ڕۆژی داهاتودا هاتۆچۆكردن بەپاسپۆرت لە مەرزی سەیرانبەندی بانەوە دەست پێبكات و قائیمقامی قەزای پێنجوێنیش ڕوونكردنەوە دەدات، ڕاشیدەگەیەنێت، "تەنها كێشەی دروستكردنی (مۆر) ماوە و چاوەڕێی بەغدا دەكەین".

کوردپرێس:

زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن بەSNNی ڕاگەیاند، "ماوەیێک لەمەو بەر لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران كۆ بوینەوەو ماوەی 15 ڕۆژمان دیاری كرد بۆ ئەوەی لەمەو دوا هاوڵاتیان بتوانن بەپاسپۆرتەوە لەمەرزی سەیرانبەن هاتۆچۆ بكەن، بەڵام ئێستا هەندێك ڕێگری دروست بووە".

لەبارەی ڕێگرییەكانیش، قائیمقامی پێنجوێن وتی:"ڕێگرییەكە پەیوەندی بەبونی (مۆر)ی تایبەت بەمەرزەكەوە هەیە، بۆیە ئێستا لەڕێگەی حكوومەتی هەرێمەوە داوا لەدەستەی دەروازە سنووریەكانی عیراق و وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەكەین بە زووترین كات (مۆر)ی مەرزی سەیرانبەن دروست بكرێت".

ئاشكراشی كرد، "ئومێدمان هەیە لەماوەی 15 ڕۆژی داهاتودا هاتۆچۆكردن لەمەرزی سەیرانبەن بەپاسپۆرت دەست پێبكات بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران".

ناوبراو ئەوەشی وت: "لەئێستادا بەشی نیشنگە و گومرگ و ڤێتێرنەریی و كرەنتینەی كشتوكاڵی لەمەرزی سەیرانبەن هەیە، لەكاتی كردنەوەشی بەشێوەیێكی ڕەسمی، سەرپەرشتیاری مەرزەكەش دیاری دەكرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51553

Your Comment

You are replying to: .
captcha