به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی کانوونی دووهه‌می 2019 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی فازڵ میرانی سه‌ردانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کرد و عه‌لی باپیر ئه‌میری ئه‌و حیزبه پێشوازی لێکرد.
دوای کۆبوونه‌وه‌که عه‌لی باپیر له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا ڕای‌گه‌یاند: "سه‌ردانه‌که سه‌ردانێکی دۆستانه بوو به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی بارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌که و توند و تۆڵ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیمان. هه‌ردوولا قسه‌ی ئه‌رێنی و باشیان کرد. ئومێدمان وایه به هاوکاریی هه‌موو لایێک، لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ودوا هه‌موو لایێکمان به‌رپرسانه‌تر پێکه‌وه مامه‌ڵه بکه‌ین، ئه‌و گرفت و کێشانه‌ی که هه‌ن به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موو لایێک بتوانین چاره‌سه‌ریان بۆ دابنێین، به ته‌ئکید ئه‌م وڵاته هه‌موو لایێکمان له به‌رامبه‌ریدا به‌رپرسیارین و به هه‌مووان چاک ده‌کرێت، تێکدان هه‌میشه خراپه یه‌کێک ده‌توانێت شت تێکبدات به‌ڵام بۆ چاککردن به هه‌مووان نه‌بێ، ناکرێت".
عه‌لی باپیر گوتی: "ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌زانین که پارتی دیموکراتی کوردستان مێژوویێکی دوور و درێژی هه‌یه له خه‌باتدا و ئێستاش پێگه و جێگه و ڕێگه‌یێکی به‌رچاوی هه‌یه بۆیه ده‌بێت ئه‌وان زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکه‌ن و باخه‌ڵ فه‌راحانه‌تر و به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه بکه‌ن، ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆشیان بۆ لای ئێمه پێموایه هه‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه. دیاره سه‌ردانی لایه‌نه‌کانی دیکه‌شیان کردوووه و ده‌شکه‌ن."
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ئومێدمان وایه هه‌رچی زووتره ئه‌و گرفت و کێشانه‌ی هه‌ن؛ چ په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مان و به حکوومه‌ت و کۆی ئه‌زموونه سیاسییه‌که‌مانه‌وه هه‌یه، چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی که خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێمه‌ی هه‌یه، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه بێنینه‌دی و کۆتایی بهێنین و چاره‌سه‌رێکی ڕیشه‌یی دابنێین بۆ کۆتایی هێنانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵک بێزار ده‌که‌ن له قۆرخکاری، گه‌نده‌ڵی و بێسه‌روبه‌ری که وه‌کوو گوتم ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده‌ین به‌شێک بین له چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و گرفت و کێشانه‌ی که هه‌ن".
له کۆنگره ڕۆژنامه‌ڤانییه‌که‌دا فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه له پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێنمایییه‌کانی مه‌سعوود بارزانی ئه‌وه‌یه هه‌موومان بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی دوێنێ نه‌مانکردوووه بۆ ئه‌و میلله‌ته و ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ هه‌وڵ بده‌ین بیکه‌ین. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هیچ نه‌کراوه؟ به‌ڵێ کراوه، ئایا هه‌موو شێک کراوه؟ نه‌خێر هه‌موو شێک نه‌کراوه، دوێنێ زیاترمان پێده‌کرا، به‌ڵێ پێمان ده‌کرێ، بۆ نه‌مانکردوووه؟ ده‌بێت لێره‌وه هه‌موومان لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌م خاڵه‌وه بچینه نێو کێشه‌کانی وڵاتی خۆمان بین".
فازڵ میرانی گوتیشی: "دابین کردنی ئه‌من و ئاسایشی ئه‌و وڵاته و خه‌ڵکی کوردستان و بژێوی خه‌ڵک، ئه‌وله‌وییاتی ئێمه‌یه. دوێنێ ئه‌وله‌وییه‌تی حکوومه‌ته‌که‌ی کاک نێچیرڤان و کابینه وه‌زارییه‌که‌ی بوووه به هاوڕێکانی و کاک قوباد تاڵه‌بانیشه‌وه، ئه‌مڕۆش ده‌که‌وێته ژێر به‌رپرسیارێتیی کاک مه‌سروور و حکوومه‌ت و تیمه‌که‌ی، چوونکه دابین کردنی ئاسایش و ژیانی خه‌ڵک ئه‌مڕۆ له پێویستییه‌کانی ئه‌و میلله‌ته‌یه".
سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی داوایێکی ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد و گوتی: "ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه هاتوووه، ئه‌وانه‌ی له حکومڕان و ده‌ره‌وه‌ی حکومڕانی ده‌بین، هه‌ر یه‌ک به شێوه‌ی خۆی، ئه‌وه‌ی له ئۆپۆزسیۆنیش بێ ده‌توانێت به ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاست خزمه‌تی میلله‌ت و وڵاتی خۆی بکات، ئه‌وه‌ی له حکومیشدایه بتوانێت به حکومڕانییێکی باش و دادپه‌روه‌ر خزمه‌تی ئه‌و میلله‌ت و ئه‌و وڵاته بکات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment