بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندوە: "داوای لێبوردنێکی زۆر دەکەین لە عێراق، کە بە هەڵە ئاڵای کۆنی عێراق کراوە بە فڕۆکەکەی پادشای ئیسپانیاوە، کە ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا".
باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەو هەڵەیە لەلایەن فڕۆکەوانەکانیانەوە کراوە و ئاڵای کۆنی عێراقیان کردووە بە پێشەوەی فڕۆکەکەی پادشاوە".
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئیسپانیادا ئاماژەی بەوە کردووە "ئەو هەڵەیە ڕاست دەکرێتەوە، کاتێک فڕۆکەکەی پادشای ئیسپانیا عێراق جێدەهێڵێت و سەردانەکەی پادشای ئیسپانیا بە شێوەیێکی ڕێکوپێک بەڕێوەدەچێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن ڤیدیۆی کاتی سەردانی ئەمڕۆی پادشای ئیسپانیایان بۆ بەغدا بڵاوکردەوە، کە دەردەکەوێت لەکاتی هاتنەخوارەوەی لە فڕۆکەکەی لە بەغدا، ئاڵای کۆنی سەردەمی ڕژێمی بەعس کراوە بە پێشەوەی فڕۆکەکەی، ئەوەش لێدوان و کاردانەوەی جیاجیای بەدوای خۆیدا هێنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment