داوا ده‌كرێت وه‌زیری نه‌وتی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات وه‌زیری نه‌وتی عێراق بانگێشتی په‌رله‌مان بكرێت و ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی نێوان عێراق و ئۆردۆن بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غالیب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌ نێوان ئۆردۆن و عێراقدا له‌باره‌ی ڕاكێشانی بۆڕی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ ھه‌یه‌ ناڕوونه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ عێراق ساڵانه‌ به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار له ‌ده‌ست ده‌دات هه‌ر بۆیه‌ داوای بانگهێشت کردنی سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ په‌رله‌مان ده‌کات.

به‌ گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و عه‌مان، تێچووی كرێی گواستنه‌وه‌ی ھه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت، ئۆردۆن 5 دۆلار له‌ عێراق وه‌رده‌گرێت و ساڵانه‌ به‌ به‌ھای 3 ملیار دۆلار سوود له‌ به‌رھه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی عێراق وه‌رده‌گرێت له‌ كاتێكدا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ پڕۆژه‌یێكی ستراتێژی و دوو لایه‌نه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51511

Your Comment

You are replying to: .
captcha