٣٠ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١١:٥٢
تره‌مپ: كوردم خۆش ده‌وێت

بەشی جیهان- دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هۆتێله‌كه‌ی خۆی له‌ واشنتنی پایته‌خت، بۆ ماوه‌یێكی كورت سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی بینیوه‌ و پێیگوتووه‌: "من كوردم خۆشده‌وێت و بە جێیان ناهێڵین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ سووریا، كه‌ ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده‌) به‌بێ پاڵپشت ده‌هێڵێته‌وه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و هێزه درووست كردووه‌‌ بۆیە ئیلهام ئەحمەد بە مەبەستی ڕازی کردنی ئەمریکا بۆ مانەوەیان لە سووریا و درێژەدان بە پشتگیری کردنی کورد سەردانی ئەمریکیای کردووە.

ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاشكرای كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكی 10 خووله‌كی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، داوای كردووه‌ كورد له‌ سووریا به‌ته‌نیا به‌جێنه‌هێڵێت و له‌ وه‌ڵامیشدا تره‌مپ گوتوویه‌تی: " كوردم زۆر خۆشده‌وێت" و به‌ڵێنیشی پێداوه‌ واشنتن كورد به‌ ته‌نیا به‌جێناهێڵێت.

هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات رایده‌گه‌یێنێت، ئێستا زیاتر هه‌ست به‌ دڵنیایی ده‌كات له‌ چاو جاران، به‌ڵام هێشتا چاویان له‌ دیداری زیاتره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌، به‌ تایبه‌تیش كه‌ پێشبینی ده‌كرێت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای دڵنیایی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌ نه‌كرێنه‌ ئامانج.

ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی مه‌سه‌ده‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ توركیا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ گرێداراوی پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌سف ده‌كات و به‌ هه‌مان شێوه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.

پێشتر له‌و باره‌یه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، توركیا له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ تێكیده‌شكێنن ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ سووریا بكاته‌ ئامانج، كه‌ شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا له‌ دژی داعش جه‌نگاون.

سەرچاوە: CNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51502

Your Comment

You are replying to: .
captcha