ئەندامێکی بزووتنەوەی گۆڕان: بەغدا بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکاری تورکیا پەنا بباتە بەر نەتەوەیەکگرتووەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی بزووتنەوەی گۆڕان داوای لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق کردووە بۆ دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لە خاکی عێراق هانا بۆ بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ببات.

کوردپرێس:

بەشدار بابەکر ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان لەو بارەیەوە بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی "الاتجاە"ی وتووە ئەوەی بۆتە هۆکاری هاتنی هێزی داگیرکاری تورکیابۆ نێو خاکی هەرێم ململانێ و شەڕێ نێوخۆی پارتی و یەکێتییە.

ناوبراو داوای لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق کرد بۆ دەرکردنی ئەو هێزانەی تورکیا لە نێو خاکی عێراق پەنا ببات بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان.

ئەو ئەندامەی گۆڕان گوتیشی بوونی سەربازیی سوپای تورکیا لە نێو خاکی عێراق هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و گوتیشی ئەو هێزانە بە بێ ئیزنی دەوڵەتی عێراق هاتوونەتە نێو خاکی عێراق بۆیەش دەوڵەتی فیدراڵیش و پەرلەمانیشی لەسەریانە کار بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51483

Your Comment

You are replying to: .
captcha