ئەنجومەنی پیران هەوڵ دەدات سیاسەتی وڵاتەکەی لە بەرژەوندیی کوردەکانی سووریا بگوڕێت

بەشی جیهان- ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پاش ماوەیێک داخستنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، داوایێکی بۆ گوڕینی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاراستە کردووە کە ئەگەر پەسەند بکرێت دەبێت ئەمریکا پشتیوانی لە کوردەکانی سووریا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کاردانەوەی نەرێنیی هەم لە لایەن کوردەکانەوە و هەم لە ناوخۆی ئەمریکا لێکەوتەوە چوون پاش کشانەوەی 2200 هێزی ئەمریکی لە سووریا مەترسیی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی ئەو وڵاتە لە ئارادایە. لە حاڵێکدا کە لە چورا ساڵی ڕابردوودا هێزە کوردەکان ڕۆڵی هێزی وشکێنیی ئەمریکایان گێڕاوە.

بەگوێرەی نووسراوەیێکی ماڵپەڕی هیل-ی ئەنجومەنی پیران و گۆنگرێسی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی پیران لەگەڵ کارا بوونەوەی پڕۆژەی چاکسازیی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش چەندین جار دژایەتیی دیموکراتەکان، ڕێککەوتوون. بەشێک لەو پڕۆژەیە لەبارەی هەموار کردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە لەوان لەبارەی سووریا.

بەپێی نووسراوەکەی هیل؛ پڕۆژە یاساکە ئاماژەی ڕاستەوخۆی بە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا نەداوە بەڵام پەرلەمانتاران هەوڵ دەدەن بە زیاد کردنی چەند مادەیێک ڕێگری بکەن لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان.

بەو پێیەش پەرلەمانتاری کۆماریخواز جان کنێدی، ڕۆژی دووشەممە پڕۆژەیێکی بۆ هەموار کردنەوەی یاسا پێشنیار کردووە کە مۆڵەت بە دۆناڵد ترەمپ دەدات کە لە سوپای ئەمریکا بۆ بەرگریی کردن لە کوردەکان کەڵک وەربگرێت.

جان کنێدی لە بەیاننامەیێکدا دەڵێت: "دەبێت مۆراڵ بەشێک لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بێت و بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی ئەمریکا مەجبوور دەکات بەڵێنەکانی لەگەڵ هاوپەیمانانی خۆی بباتە سەر".

بەم حاڵەشەوە ژمارەیێک زۆر لە دیموکراتەکان دژی پڕۆژە یاساکە وەستاونەتەوە و دەڵێن چوونکە لەگەڵ هەندێک لە یاساکاندا یەک ناگرنەوە بۆیە دووبارە دژایەتیی دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51478

Your Comment

You are replying to: .
captcha