ڕێبوار ته‌ها: هیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر که‌رکووک نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێكی که‌رکووک له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دڵنیایی ده‌دات له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منیی شاره‌كه‌ و ده‌ڵێت: "هاتنی هێز بۆ که‌رکووک له‌ چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی هێزه‌كاندایه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: هیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر شاری که‌رکووک نییه‌ له‌ ڕووی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای عێراق له‌ دواكۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گفتوگۆیان كردوووه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكرێت له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه‌ ئه‌منییه‌ی له‌ سنووری ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان دروست بوووه‌ تاوه‌كوو گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌رفه‌ت له‌و بۆشایییه‌ ئه‌منییه‌ وه‌رنه‌گرن.

رێبوار ته‌ها سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ‌ده‌كه‌ن ڕۆژی 28ی كانونی دووه‌می 2019 هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی که‌رکووک كراوه‌ گوتیشی: "ڕه‌نگه‌ بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هێز بێت له‌ پارێزگاكه‌، چوونكه‌ دژه‌ تیرۆری عێراق پێویسته‌ بكشێنه‌وه‌ له‌ که‌رکووک كه‌ پێشتر فیرقه‌ی دووی لێبوووه‌ و ڕه‌نگه‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌وان هێزی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ كرابێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51468

Your Comment

You are replying to: .
captcha