گرووپێکی تیرۆریستی نوێ له‌ جه‌له‌ولا و خانه‌قینی عێراق سه‌ر هه‌ڵده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان باس له‌ سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێکی تیرۆریستیی جیاواز له‌گه‌ڵ گرووپی داعش ده‌کات له‌ ناوچه‌کانی جه‌له‌ولا و خانه‌قینی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عرفان حه‌مه‌خان له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ گرووپێکی تیرۆریستیی جیاواز له‌گه‌ڵ داعش له‌ سنووره‌کانی جه‌له‌ولا و خانه‌قین سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و ڕای‌گه‌یاند: پێشتر گرووپی داعش ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌ ده‌وروبه‌ری که‌رکووک و شاری دوزخورماتوو ئه‌نجام ده‌دا له‌ حاڵێکدا که‌ چالاکییه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ نوێیه‌ به‌ بۆنه‌ی لاوازبوونی ئه‌منی و جوگرافیای ناوچه‌که‌ زیاتر به‌ هاوکاریی چه‌کدارانی داعش له‌ شاره‌کانی خانه‌قین و جه‌له‌ولا ئه‌نجام ده‌درێت.

ناوبراو زیادی کرد: گرووپی داعش هه‌ندێک حه‌شارگه‌یان له‌ ده‌وروبه‌ری خانه‌قین و جه‌له‌ولا هه‌یه‌ که‌ چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه نوێیه‌‌ له‌ ڕۆژدا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و له‌ شه‌ودا چالاکیی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێستاکه‌ ئه‌و گرووپه‌ نوێیه‌ له‌و حه‌شارگه‌یانه‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.

عرفان حه‌مه‌خان زیادی کرد: هێزی پێشمه‌رگه‌ پێش له‌ پاشه‌کشی له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان هێرشی کردبوووه‌ سه‌ر حه‌شارگه‌کانی داعش له‌ خانه‌قین و جه‌له‌ولا به‌ڵام ئێستاکه‌ هیچ جۆره‌ هێرشێک له‌لایه‌ن هێزی ئه‌منی و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ دژ به‌و گرووپانه‌ ئه‌نجام نادرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51441

Your Comment

You are replying to: .
captcha