به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هار مه‌حموود له میانی به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ده‌بێ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ره‌تانه‌کانی بۆ کۆتایی هێنان به ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له خاکی عێراق به‌کار بهێنێت به‌و بۆنه‌وه که ناوبراو پاسه‌وانی ده‌ستووری عێراقه و ده‌بێ پاسه‌وانی له سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی ئه‌و وڵاته بکات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌یدا داوای كردوووه ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له ڕێگای دیپلۆماتیک و یاسایییه‌وه ڕێكاری پێویست بۆ ده‌رکردنی سوپای توركیا له خاكی وڵاته‌كه‌یان بگرێته‌به‌ر و داواشی كردوووه که ئه‌و بابه‌ته بدرێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا سوپای توركیا له ناوچه‌ی شیلادزێ له بادینان بۆردوومانی ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێكی مه‌ده‌نی شه‌هید و بریندار بوون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی گشتیی عێراق (این)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment