بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارزانی وتیشی توركیا بۆردومانی ناوچه نیشته‌جێبوون و گونده‌كان ناكات، ده‌بێت ئێمه هۆكاره‌كانی ئه‌و بۆردومانانه نه‌هێڵین كه بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه-ن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند سیاسەتی حکوومەتی هەرێم ئەوەیە کە نامانەوێت خاکی هەرێم بەکا ربهێنرێت بۆ هێرش کردنە سەر دراوسێکانمان، بە هیچ شێوەیێک قبووڵ ناکەین خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا ببرێت و لیژنەیێکمان پێهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە.
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ هاوڵاتیانی شیلادزێ گردبوونه‌وه و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای سوپای توركیا له شیلادزێ و به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی سه‌ربازانی توركیاوه هاوڵاتییێک گیانی له‌ده‌ست دا و 10 ی دیكه‌ش بریندار بوون و له ئاكامیشدا خۆپیشانده‌ران بنكه‌یێكی سه‌ربازیی سوپای توركیایان سووتاند.
له‌سه‌ر رووداوه‌كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌ستی گێره‌شێوێن له پشت خۆپیشاندانی شیلادزێ ـوه هه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هاوكات حكوومه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر رووداوه‌كه بریاری دا باڵوێزی توركیا بانگێشت بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment