بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر، ئەمڕۆ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وتووە.
پێشتر سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسەكە، دەگاتە ئەڵمانیا.
بڕیاره كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هه‌ینی 18ی شوباتی 2022 ده‌ستپێبكات و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
Your Comment