150 چه‌كدارى داعش خۆیان ڕاده‌ستى هه‌سه‌ده‌ ده‌که‌ن

به‌شی سووریا- له ‌ناوچه‌ى سوسێى مه‌رشه‌د 150 چه‌كدارى داعش خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) كرد كه‌ ژماره‌یێكیان "خۆكوژن."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى جه‌زیره‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه‌كانى دێره‌زوور، له‌ ناوچه‌ى سوسێى مه‌رشه‌د 150 چه‌كدارى داعش كه‌ ژماره‌یێکیان خۆكوژن خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى سووریای دیموكرات كردوووه‌.

له‌ نێوان ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که‌ خۆیان ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده‌ کردوووه‌ هه‌ندێک که‌س به‌ ڕه‌گه‌زی فه‌ڕه‌نسی، به‌ریتانی، هێندووستانی و پاکستانی ده‌بینرێن.

به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى هێزه‌كانى سووریای دیموكرات له ‌ناوچه‌كانى مه‌رشه‌د و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕێكخراوى چه‌كدارى داعش به‌رده‌وامه‌.

هێزه‌کانی سووریای دیموکرات که‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کییه‌تی به‌ پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ڕووبه‌رێکی فراوانیان له‌ ده‌ستی چه‌کدارانی داعش له‌ سووریا ده‌رهێناوه‌ و له‌ ئێستادا له‌ قۆناغی کۆتاییی پێهێنانی ئه‌و ڕێکخراوه‌دان.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسى زه‌رنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51385

Your Comment

You are replying to: .
captcha