کوردپرێس:
حەسەن عەلەوی لە گفتوگۆیێکی تەلەڤزیۆنیدا تیشکی خستۆتە سەر دەوری ئێران وەکوو تاکە زامن بۆ ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆی شیعەکان لە عێراق و وتوویەتی: ئێران نەبوایە تا ئەم کاتە 5 شەڕی نێوان شیعەکانی عێراق ڕووی دابوو.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە هەرگیز شەڕی نێوان سوننەکان لە عێراق ڕوو نادات لەبەر ئەوەی ئەلی سوننە تەنها هەوڵی ئەوە دەدەن ڕێککەوتنی مەحرەمانە لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق واژۆ بکەن.
ئەو زانا عێراقییە ئەوەشی زیاد کرد کە سوننەکان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا دەوری لاوازیان هەیە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق زیاتر بە دەست شێعەکانەوە دەگەڕێت و کوردی عێراقیش بە قازانجی شیعەکان دەور دەبینن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment