بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردانی سووریا پاش بێ هیوا بوون لە درێژەی پشتگیرییەکانی ئەمریکا و هەروها بە هۆی هەڕەشەکانی تورکیاوە، سەرقاڵی دانووستاندن لەگەڵ دەوڵەتی ناوندین کە هەم لە هەڕەشەکانی تورکیا دوور بکەونەوە و هەم مافەکانی خۆیان لەوان خۆبەڕێوەبەریی ئێستای باکووری سووریا بپارێزن.
نوور سەلامە لێکۆڵەری ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەورووپا لە وتارێکدا دەڵێت لە کۆتاییدا هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا داخڵی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان دەبنەوە و سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە باکوور دەگرنە ژێر کونترۆڵی خۆیانەوە. دەوڵەتی دیمەشق-یش ڕێز لە مافە ڕەواکانی ئەوان دەگرێت و کوردەکان تا ئاستێک دەگەنە خۆبەڕێوەبەریی لە باکووری سووریا.
لێکۆڵەری ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەورووپا لەو باوڕەدایە ئەگەر ژمارەی ئەندامانی عەرەبی هێزە کوردەکان کە بە یەپەگە ناسراون زیاتر ببێتەوە، تورکیا لەگەڵیان کێشەی نابێت.
بە باوڕی ناوبراو ئەگەر ڕێککەوتن لە نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندی پێویستی بە ماوەی زیاتر ببێت ئەگەری ئەوەش هەیە کە هێزی ژمارەیێک لە وڵاتانی عەرەبی وەکوو ئیمارات لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا جێگیر بکرێن و ڕێگر بن لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان تا ئەو کاتەی لەگەڵ دیمەشق ڕێکدەکەون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment