به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24-1-2019 سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: "پێشوازی و ستایشی هاوکاری و کاری جدی و به‌رده‌وامی نێوان حکوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌کات که هاوکاربوون بۆ په‌سندکردنی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2019".
عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌شڵێت: "پیرۆزبایی له گه‌له‌که‌مان و ته‌واو لایه‌نه‌کان ده‌که‌م که کاریان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکه کردوووه له دۆخێکی سه‌ختدا له قۆناخی ڕاده‌ست کردنی نێوان دوو سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا که ئه‌گه‌ر هه‌وڵه گه‌وره‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و کاری په‌رله‌مانتاران و به‌تایبه‌تی لیژنه‌ی دارایی نه‌بوایه، به‌ده‌ست نه‌ده‌هات."
سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌کاته‌وه که حکوومه‌ت تاوتوێی هه‌موارکردن و زیادکردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات بۆ یاسای بودجه و له زووترین کاتیش‌دا ڕێنمایی پێویست ده‌رده‌کات بۆ جێبه‌جێ کردنی ماده‌کانی یاسای بودجه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ر له ئێستاوه حکوومه‌ت به کرده‌یی ده‌ستی به دانانی بنه‌ماکان کردوووه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020 بودجه‌ی پرۆژه و ئه‌دا بێت".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment