نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/2/2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ماریزیۆ گریگانتێ باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا له‌ عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێكدا گریگانتێ خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە عێراق دەربڕی و پوختەیەكی لە كار و پرۆگرامەكانی داهاتووی پێشكەش كرد، هەروەها جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان کرده‌وه‌.

دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کانی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو. تیایدا به‌ڕێز باڵیۆزی ئیتالیا ڕۆڵی پێشمەرگەی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێکشکاندنی داعش، بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی بەڕێز گريگانتێ، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتگیریی خۆی بۆ پرۆگرامەكانی نیشان دا، هه‌روه‌ها خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیتاڵیا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا، دووپات کرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها تیشكی خستە سەر دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و لەمبارەیەوە جه‌ختی له‌ گرنگیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق و پێشمەرگەی لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی تیرۆر کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی هه‌رێمی کوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور نیشان دا.

News Code 5135

Your Comment

You are replying to: .
captcha