بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كه‌س و كاری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له بۆردومانه‌كه‌دا گیانیان لەدەست داوە، دەڵێن تا ئێستا ته‌رمی دوو له کوژراوەکان دۆزراونه‌ته‌وه و دووی دیكه‌ش هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، وه‌ک راشگه‌یه‌ندراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه، سه‌ر به عه‌شیره‌تی "رێكانی"ـنه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه، ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه.
به هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به شێوه‌یێكی نیمچه رۆژانه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن و له چه‌ند شوێنێكه‌وه هێزی پیاده‌ش سنووریان به‌زاندووه و خاڵی سه‌ربازییان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كردووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment