به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا ڕه‌حمان قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن گوتی: وه‌فدێكی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی ئێرانی كردوووه و له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگای سنه كۆ بۆته‌وه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌یرانبه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ھاتوچۆی گه‌شتیاریش له‌و ده‌روازه‌یه ده‌ست پێبكات و كارئاسانی بۆ خه‌ڵكی ھه‌ردوولا بكرێت.
ناوبراو وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كه تاوتوێ كراون و ھه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه به زووترین كات ڕێگرییه‌كان نه‌ھێڵن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی 15 ڕۆژ دیاری كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
به وته‌ی قائیمقامی پێنجوێن، لێپرسراوانی ئێران ئاماده‌ییی زۆریان ھه‌بوووه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری سه‌یرانبه‌ن و له ئێستاشدا كێشه‌ی مۆری ده‌روازه‌كه ھه‌یه كه له پاسپۆرتی گه‌شتیاران ده‌درێت كه مۆرێک بێت به ناوی سه‌یرانبه‌ن یاخود مۆرێكی ھاوبه‌ش بێت به‌ناوی "باشماخ- سه‌یرانبه‌ن".
سه‌رچاوه: میلله‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment