ده‌روازه‌یێكی نوێ له ‌نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌كرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ ڕێوشوێنه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری سه‌یرانبه‌ن له ‌نێوان ھه‌رێم و ئێران ده‌ستیان پێكردوووه ‌و بڕیاره‌ دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ھاتوچۆی بازرگانی و گه‌شتیاری له ‌ده‌روازه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێبكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا ڕه‌حمان قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن گوتی: وه‌فدێكی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی ئێرانی كردوووه‌ و له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگای سنه‌ كۆ بۆته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌یرانبه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ھاتوچۆی گه‌شتیاریش له‌و ده‌روازه‌یه‌ ده‌ست پێبكات و كارئاسانی بۆ خه‌ڵكی ھه‌ردوولا بكرێت.

ناوبراو وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ تاوتوێ كراون و ھه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ به زووترین كات ڕێگرییه‌كان نه‌ھێڵن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی 15 ڕۆژ دیاری كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

به‌ وته‌ی قائیمقامی پێنجوێن، لێپرسراوانی ئێران ئاماده‌ییی زۆریان ھه‌بوووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری سه‌یرانبه‌ن و له‌ ئێستاشدا كێشه‌ی مۆری ده‌روازه‌كه‌ ھه‌یه‌ كه‌ له‌ پاسپۆرتی گه‌شتیاران ده‌درێت كه‌ مۆرێک بێت به ‌ناوی سه‌یرانبه‌ن یاخود مۆرێكی ھاوبه‌ش بێت به‌ناوی "باشماخ- سه‌یرانبه‌ن".

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51313

Your Comment

You are replying to: .
captcha