پەرلەمانی عێراق سبەی چوارشەمە دەنگ لە سەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بڵاو کرایەوە و بە پێی بەرنامەکەش سبەینێ چوارشەمە پڕۆژە یاسای بودجە ٢٠١٩ی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە.

کوردپرێس:

ئەمەش لە کاتێکدایە وابریاربوو ئەمڕۆ پڕۆژە یاساکە بخرێتە دەنگدانەوە بەڵام ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی ڕێکنەکەوتن لەسەر پشکی ھەرێم ئەمڕۆ پڕۆژە یاساکە نەخراوەتە دەنگدانەوە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کورد داوادەکات پێشنیازی حکومەتی عێراق لە بودجە جێگیربکرێت، کە ناردنی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان مەرجدار ناکات بە ناردنی نەوتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھەرچەندە حکومەتی عێراق ڕازیبووە بەو پێشنیازە، بەڵام پەرلەمانتارانی شیعە و سوننە لە لیژنەی دارایی بەوە ڕازی نیین و دەڵێن، نابێت لە پەرلەمان ئەو پێشنیازە تێپەڕێنرێت، چونکە ھیچ گرەنتییەک نییە لەوبارەیەوە.

ھاوکات بێستون زەنگەنە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، تا ئێستا ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەبارەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی دەبێ ساڵی ٢٠١٩ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردە بکات و، پشکی ھەرێمیش بە لە سەدا ١٢ پۆینت ٦٧ لە پرۆژەکەدا دیاری کراوە.

News Code 51303

Your Comment

You are replying to: .
captcha