به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له سه‌رچاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیاوه ده‌ستکه‌وتوون، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و تره‌مپ باسی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان و دواپێشھاته‌کانی سووریا کراوه.
هه‌ر له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ئه‌ردۆغان سه‌ره‌خۆشیی خۆی به تره‌مپ ڕاگه‌یاندوووه به‌ھۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریکییانه‌ی که له ھێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ھه‌فته‌ی ڕابردوو له مه‌نبه‌ج گیانیان له‌ده‌ستدابوو و ڕاشیگه‌یاندوووه که ئه‌و کرداره بریتی بوووه له کارێکی تێکده‌رانه له به‌رامبه‌ر بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی له‌وه کردوووه‌ته‌وه که تورکیا بێ ئه‌وه‌ی کات به‌فیڕۆ بدات ئاماده‌یه ئاسایشی مه‌نبه‌ج بگرێته ده‌ست و رێگا به کاره‌کانی په‌که‌که و درێژکراوه‌ی په‌که‌که له سووریا به ناسه‌قامگیرکردنی باکووری ڕۆژھه‌ڵات نه‌دات.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ھه‌ر دوو سه‌رۆک (ئه‌ردۆغان و تره‌مپ) ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی پاشماوه‌کانی داعش به ھاوبه‌شی و گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی که ڕێگری له دووباره سه‌رھه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌که‌ن.
ئه‌ردۆغان و تره‌مپ ھاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پرسی ڕاوێژکاریی نێوان ھه‌ر دوو سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر بابه‌تی دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئارام خێراتر بکرێت و قه‌باره‌ی بازرگانی له نێوان ھه‌ر دوو وڵات زیاتر بکرێت.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment