٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ٠٨:٤٨
گەشتی ئاسمانیی بەریتانیا بۆ هەرێم دەكرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێڵی ئاسمانیی بەریتانی دوای لێكۆڵینەوەیان لە فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لە هاوینی ساڵی 2020 گەشتەكانیان دەست پێدەكەن و ترانزێتی توركیا و دوبەی بۆ هەرێمی كوردستان نامێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا، رایگەیاند: بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ئەنجام دانی گەشتی ڕاستەوخۆ لە لەندەنەوە بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن هێڵی ئاسمانیی بەریتانییەوە، لەگەڵ سەرۆكی بەشی تۆڕی گەشتە درێژەكانی هێڵی ئاسمانی بەریتانیا كۆ بوومەوە.

ناوبراو وتیشی: كۆبوونەوەكە سەرەتا و دەستپێكێكی پڕ بایەخ بوو بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر هەنگاوەكان و لێكۆڵینەوە لە پڕۆژەكە، لایەنی هێڵی ئاسمانی بەریتانی ئارەزوویان هەیە بۆ گەشت كردن بۆ هەرێمی كوردستان، پاش تەواو كردنی لێكۆڵینەوەی خۆیان، كە پێشبینی دەكەن بتوانن یەكەم گەشت لە هاوینی 2020 ئەنجام بدەن.

ئەو بەرپرسەی حكوومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لە گرنگیی ئەو گەشتانەی هێڵی ئاسمانی بەریتانی كردووە بۆ هەرێمی كوردستان و دەڵێت: كاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ فراوان بوونی پەیوەندییەكان و بووژاندنەوەی زیاتری ئابووری، هاوكات‌ بۆ ئاسان كردنی گەشتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ڕەوەندی كوردستانیان لە دەرەوە، كە بەشێوەیێكی ڕاستەوخۆ گەشت بكەن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ژیان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51237

Your Comment

You are replying to: .
captcha