سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ شاندێکی باڵای کەنەدا کۆبوەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیی کرد له‌ جولی باییت، حاكمی گشتیی كه‌نەدا و شاندی یاوه‌ری، سەرۆککۆمار جه‌ختی له ‌پێویستیی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌گوزاریی كه‌نەدا له ‌عێراق کردەوە.

کوردپرێس:

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ دیدارەکەدا جه‌ختی له‌ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی عێراق و كه‌نەدا كرده‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان و بووژانه‌وه‌ و بونیادنانه‌وه‌ی عێراق بكات.

سه‌رۆككۆماری عێراق باسی له‌ ‌پێویستیی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی كه‌نەدا و سوود وه‌رگرتن له‌ شاره‌زایی له‌ بواره‌كانی نه‌وت و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕۆشنبیری و ئه‌كادیمی له‌ نێوان هه‌ردو وڵاتی دۆستدا كردوە.

جولی باییت، حاكمی گشتیی كه‌ندا دوپاتی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی عێراق و سه‌قامگیری و ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌ ئازادكراوه‌كان و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی كه‌نەداشی بۆ به‌شداریكردن له ‌پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ و وەبه‌رهێنان له‌ عێراق له‌ بواره‌كانی وزه‌ و كشتوكاڵ و پیشه‌سازیدا كرده‌وه‌.

*لە خەندان وەرگیراوە

News Code 51231

Your Comment

You are replying to: .
captcha