حزبە کوردستانییەکان پشتگیری لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: حزبە کوردستانییەکان پشتگیری لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرسەلان سەیدزادە لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی تجاە پرس-دا وتی: حزبە کوردستانییەکان تا ئێستا هەڵویستێکی ئاشکرایان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک نەبووە و پشتگیری لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک دەکەن.

سەیدزادە زیادی کرد: حزبە کوردییەکان، هێزەکانی ئەمریکا بە پێوەندیدەر و نێوەندگیری حکوومەتی هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵ دەزانن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51225

Your Comment

You are replying to: .
captcha