کوردپرێس:
رۆژی شەممە بە ئامانجی پشتگیری لە مانگرتووان و داواكاریی شكاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەكەكە ، بە دروشمی 'دیموكراسی، ئازادی و دادپەروەی' لە شاری ئامەد گردبوونەوەیێكی فراوان لە لایەن پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە ڕێكخرابوو و بە هەزاران هاوڵاتی تێیدا بەشدار بوون.
لەیلا گوڤەن هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن دیموكراتی (كەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپە كە لە زیندانی ئامەد ماوەی 73 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە نامەیێكی بۆ بەشداربووانی گردبوونەوەكە ناردووە و تیایدا رایگەیاندووە: تا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان كۆتایی پێ نەیەت مانگرتنەكەیان بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندووە: بە ئیرادە و باوەڕی خۆمان ئەم بەرخۆدانە دەگەیەنینە سەركەوتن.
جێی باسە لە دژی گۆشەگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، بەپێشەنگایەتیی لەیلا گوڤەن، بە دەیان زیندانیی سیاسی و چالاكوانی كورد لە ناوخۆی توركیا و دەرەوەی ئەو وڵاتە لە مانگرتندان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment