لەلایەن حکوومەتەوە ناوی هەشت هەزار کەس خراوه‌ته‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌رانی جۆڵه‌مێرگ

بەشی تورکیا- پارتی دیموكراتی گه‌لان رایگه‌یاند ته‌نیا له‌ جۆڵه‌مێرگ هه‌شت هه‌زار ناو كه‌ بوونیان نییه‌ و هیچ ناونیشانێكیان دیار نییه‌ و نیشته‌جێی ئه‌م شاره‌ش نین، ناویان خراوه‌ته‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی لقی رێكخستنه‌كانی جۆڵه‌مێرگی هه‌ده‌په‌ رایانگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌شت هه‌زار و 199 ده‌نگده‌ر كه‌ خه‌ڵكی جۆڵه‌مێرگ نین و نیشته‌جێی نین و هیچ ناونیشانێكیشیان نییه‌، ناوه‌كانیان له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران هاتووه‌.

رێكخستنه‌كانی جۆڵه‌مێرگ ته‌واوی لیستی ناوه‌كانیان ده‌رهێناوه‌ و داوایێكی یاساییان پێشكه‌شی دادگای كارگێڕی شاره‌كه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوانه‌ له‌ جۆڵه‌مێرگ بسڕێنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌ده‌په‌، له‌م ژماره‌یه‌دا چوار هه‌زار و 239 كه‌س ناویان له‌ 31 گه‌ڕه‌ک وه‌ک ناونیشان ده‌ستنیشان كراوه‌، به‌ڵام له‌ كاتی سه‌ردانی كردنیان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رێگه‌ی موختار و ئیداره‌ی خۆجێییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م ناوانه‌ به‌هیچ شێوه‌یێک له‌م ناونیشانه‌دا بوونیان نه‌بووه‌.

هه‌ده‌په‌، ئاكپارتی و ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌كات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51180

Your Comment

You are replying to: .
captcha