بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆسیەی سکاڵای عوسمان بایدەمیر نوێنەری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان، لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دژ بە حکوومەتی تورکیا پاش بە دواداچوون لەو دادگایە دەنگی لەسەر دراو و دەنگەکە لە بەرژەوەندیی ئەم سیاسەتوانە نابراوە دەرچوو.
دوای ئەوە دادگای توركیا عوسمان بایدەمیری بە زیندانی كردن سزا دابوو. دوا جار دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەورووپا دژ بەو بڕیارە دەركەوت و بە پێشێل كردنی ئازادی قسەكردنی لەقەڵەم دا و بڕیاریشی دا بە پابەندكردنی حكوومەتی توركیا بە دانی 2 ھەزار و 975 یۆرۆ.
سەرچاوە: Diken
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment