دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌ورووپا بڕيارێكى له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى بايده‌مير ده‌ركرد

بەشی تورکیا- دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەورووپا، لە بەرژەوەندیی عوسمان بایدەمیردا، حكوومەتی توركیای پابەندی سزای دارایی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆسیەی سکاڵای عوسمان بایدەمیر نوێنەری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان، لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دژ بە حکوومەتی تورکیا پاش بە دواداچوون لەو دادگایە دەنگی لەسەر دراو و دەنگەکە لە بەرژەوەندیی ئەم سیاسەتوانە نابراوە دەرچوو.

دوای ئەوە دادگای توركیا عوسمان بایدەمیری بە زیندانی كردن سزا دابوو. دوا جار دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەورووپا دژ بەو بڕیارە دەركەوت و بە پێشێل كردنی ئازادی قسەكردنی لەقەڵەم دا و بڕیاریشی دا بە پابەندكردنی حكوومەتی توركیا بە دانی 2 ھەزار و 975 یۆرۆ.

سەرچاوە: Diken

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51168

Your Comment

You are replying to: .
captcha