به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی دوو خولی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ رادیۆ نه‌وا ڕایگه‌یاند: "پرسی که‌رکووک هه‌موو كات له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كێشه بوووه و له داهاتووش به‌و جۆره ده‌بێت چوونكه حكوومه‌تی به‌غدا که‌رکووک به به‌شێک له عێراق ده‌زانێت و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت که که‌رکووک كوردستانییه، به‌وه‌ش تاوه‌كوو جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و ڕاپرسی له ناو خه‌ڵكی که‌رکووک یه‌كلایی نه‌بێته‌وه، كێشه‌كان له‌سه‌ر که‌رکووک به‌رده‌وام ده‌بێت".
مه‌حموود عوسمان سه‌باره‌ت به گهشبینییهكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی که‌رکووک و جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور له‌م كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرای كرد: "ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت كێشه‌كانی كه‌ركووک چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ڵام پێی ناچێت له‌م كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراقیش ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت چوونكه به جددی به‌ده‌نگه‌وه چوون نییه بۆ جێبه‌جێ كردنی و هه‌موو ساڵێكیش بڕه پاره‌یێک له ناو بودجه بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور دانراوه به‌ڵام له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق كه‌مترین پاره بۆ ماده‌ی 140 دیاری كراوه، ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات كه ئه‌مجاره گرنگی زۆری پێنه‌دراوه و پێده‌چێت دوابكه‌وێت".
ناوبراو گرفتێكی دیكه‌ی له به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاشكرا كرد و وتی: "پرسی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم و ته‌واو نه‌بوونی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته هۆكارێک بۆ دواكه‌وتنی گفتوگۆكان له‌سه‌ر پرسی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment