پارێزه‌رێکی له‌یلا گوڤه‌ن: كێشه‌ی بینین و ته‌ركیز بۆ له‌یلا گوڤه‌ن دروست بوووه‌

به‌شی تورکیا- پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری مانگرتووی هه‌ده‌په‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ كێشه‌ی بینین و ته‌ركیز بۆ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ دروست بوووه‌ و وه‌ک جاران ناتوانێت بجووڵێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مانگرتن له‌ خواردنی له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا، كه‌ به ‌ئامانجی كۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌كه‌كه‌ له ‌70ه‌مین ڕۆژدایه‌، كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ دروست بوووه‌ و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ پارێزه‌ر جه‌میله‌ تورهال ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "وره‌ و ئیراده‌ی زۆر به‌رزه‌ و باوه‌ڕی وایه‌ ده‌گاته‌ ئامانجی خۆی كه‌ كۆتایی هێنانه‌ به‌ گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجه‌لان".

ئه‌و پارێزه‌ره‌ باسی له‌وه ‌كرد که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 15ی کانوونی دووهه‌می 2019 بۆ بینینی گوڤه‌ن سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی كردوووه‌ و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت: "پێشتر ڕۆژانه‌ ده‌یخوێنده‌وه‌ به‌ڵام ئێستا ناتوانێت به‌تایبه‌تی ته‌ركیزی نه‌ماوه‌. كێشه‌ی بینینیشی بۆ دروست بوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ناتوانێت وه‌ک جاران بجووڵێته‌وه‌ و به ‌پێ بڕوات، هه‌روه‌ک قسه‌كردن زۆر ماندووی ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵیشی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و نامانه‌ی بۆی ده‌ڕوات به ‌بێ وه‌ڵام نه‌هێڵێته‌وه‌".

به‌ وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌، له‌یلا گوڤه‌ن گوشاری خوێنی زۆر دابه‌زیه‌وه‌ و ماوه‌ی 15 ڕۆژه‌ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن له ‌ئاماده‌باشیدایه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51147

Your Comment

You are replying to: .
captcha